وەزیری كارەبا: بەهیچ شێوەیەك نرخی كارەبا زیاد ناكەين

19/10/2019

نەوا
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دانانی پێوەری زیرەك بێ بەرامبەرە و لەم قۆناغەشدا بەهیچ شێوەیەك نرخی كارەبا زیاد ناكەن. 
كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا راگەیاندووە، دانانی پێوەری زیرەك بێ بەرامبەر دەبێت و نرخی كارەباش زیاد ناكرێت. 
وتیشی،"دانانی پێوەری زیرەك بۆ 1 ملیۆن و 562 هەزا رو 515 هاوبەشی كارەبا كارێكی ئاسان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ئەو پرۆژەیە زۆر جدیین و جێبەجێی دەكەین". 
لەبارەی دۆخی بەرهەمهێنانی كارەباوە وەزیری كارەبا ئاماژەی بەوە كردووە،  "ئێستا 3 هەزار و 400 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و خواست لەسەر كارەبا بۆ 4 هەزار مێگاوات بەرز بووەتەوە، بۆیە بەو بڕە كارەبایە بەتێكڕا دەتوانرێت 20 سەعات كارەبا بدرێت بە هاوبەشانی كارەبا، بە هەر پێنچ پۆلی ماڵان- بازرگانی- پیشەسازی- كشتوكاڵی- حكوومی".
هەر بە وتەی وەزیری كارەبا 350 مێگاوات كارەبا دەدرێتە مووسڵ، بۆ كەركووكیش 100 مێگاوات، بۆ كارگەكانیش 350 مێگاوات كارەبا دابینكراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group