سوپای توركیا: قۆناغی یەكەمی ناوچەی ئارام 120 كیلۆمەتر دەبێت

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا
سەرچاوەكان لە سوپای توركیا باس لەوەدەكەن قۆناغی یەكەمی ناوچەی ئارام 120 كیلۆمەتری سنورەكانی باكوری سوریا دەگرێتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری چەند سەرچاوەیەك لە سوپای توركیا بڵاویكردەوە، قۆناغی یەكەمی دروستكردنی ناوچەی ئارام بە درێژایی 120 كیلۆمەتر دەبێت لە نێوان گرێ سپی و سەرێكانی.
راشیانگەیاندووە، لە قۆناغەكانی تردا ناوچەی ئارام بە درێژایی 440 كیلۆمەتر و قوڵایی 32 كیلۆمەتر لە باكوری سوریا پێكدەهێنرێت.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئەو ئاگربەستەی شەوی پێنج شەممە لە نێوان توركیا و ئەمریكا لە باكوری سوریا راگەیەنرا كاتژمێر 10 ی شەوی سێ شەممە 22 ی تشرینی دووەم كۆتایی پێدێت.
رۆژی 9 ی تشرینی یەكەم توركیا و ملیشیا سورییە هاوپەیمانەكانی هێرشێكی فراوانیان بۆ سەر باكوری سوریا دەستپێكرد و رۆژی 17 ی ئەم مانگەش لە رێككەوتنێكدا لە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن بۆ ماویە پێنج رۆژ ئاگربەست راگەیەنرا و لەو چوارچێوەیەدا هێزەكانی سوریای دیموكرات لە سەرێكانی كشانەوە.
سەرباری ئەو ئاگربەستە وەك هەسەدە رایگەیاندووە، توركیا و ملیشیاكانی سەر بەو وڵاتە بەردەوامبوون لە هێرشەكانیان و بەهۆیەوە ژمارەیەك شەڕڤان و هاوڵاتی مەدەنی ژیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group