عێراق.. نزیكەی 11 هەزار كارمەندی وەزارەتی بەرگری دەگەڕێنەوە سەركارەكانیان

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا
وەزارەتی بەرگری عێراق فەرمانی كارگێری بۆ نزیكەی 11 هەزار كارمەندی وەزارەتەكە دەركرد كە پێشتر گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنرابوەوە.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگری عێراقدا هاتووە، فەرمانی كارگێڕی بۆ گەڕانەوەی 10 هەزار و 963 كارمەند دەركراوە، كە پێشتر گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنرابوەوە.
راشیگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە دەركردنی فەرمانی گەڕانەوە بۆ ئەو كارمەندانەی تریان كە لەبەر هەر هۆكارێك گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنراوەتەوە.
گەڕانەوەی ئەو كارمەندانە بۆ سەر كارەكانیان یەكێك بوو لە داواكاریەكانی خۆپیشاندەرانی هەفتەی یەكەمی ئەم مانگە كە بەغدا و چەند ناوچەیەكی تری عێراقی گرتەوە.
هەر لە چوارچێوەی بەدەنگەوەچوونی داواكاری خۆپیشاندەران، رۆژی دووشەممە نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لیستی ناوی (100) دەرچوی كۆلێژە ئەندازیارییەكانی بڵاو كردەوە كە وەك یەكەم هەنگاو و وەك كارمەندی هەمیشەیی لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دامەزرێنراون.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group