نه‌وا
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه 30 ی تشرینی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یاسای به‌خاوه‌نكردنی زه‌وییه زێده‌ڕۆكان ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر 11 ی پێشنیوه‌ڕۆ دانیشتنی ژماره 6 ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، له دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش و پێشنیازی یاسای رێكلامی بازرگانی ده‌كرێت.
هه‌ربه‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان له دانیشتنه‌كه‌دا یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.