به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی: باران به رێژه‌ی باش بۆ گه‌نم داچاندن و كێڵان باریوه
11/11/2019
نه‌وا-لاڤه كورده
وه‌رزی باران بارین له هه‌رێمی كوردستان، كه ساڵانه له ناوه‌ڕاستی مانگی 10 بۆ سه‌ره‌تای مانگی 11 به گشتی ده‌ستپێده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ند بڕێكی كه‌م له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا باریوه و به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانیش ده‌ڵێت "باران به رێژه‌ی باش بۆ گه‌نم داچاندن و كێڵان باریوه".
شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "پێموایه باران بارین دوانه‌كه‌وتوه و ده‌كه‌وێته سه‌ر رێژه‌كه‌ی، كه چه‌ند ده‌بارێت، له‌ئێستاشدا كه وه‌رزی گه‌نم و جۆیه و ساڵانه له سلێمانی 600 بۆ 700 دۆنم گه‌نم و جۆ داده‌چێنرێت، بۆ ئه‌مساڵیش بڕی 70 ملم باران باریوه و بۆ گه‌نمی دێمی بێ كێشه‌یه، ساڵی رابردو تا ئه‌مكاته 80 ملم باران باریبوو واته جیاوازیه‌كه‌ی ته‌نها 10 ملمه".
وتیشی "رێژه‌كه‌ی خراپ نییه و ئێمه 40 وێستگه‌مان هه‌یه بۆ تۆماركردنی رێژه‌ی باران بارین و ئێستاش زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك ماوه و جوتیاران ده‌توانن داچاندن و كێڵانی گه‌نمه‌كه‌یان بكه‌ن".
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا مام فارس سه‌رۆكی رێكخراوی جوتیارانی كوردستان وتی "له كوردستان خاكێكی به‌پیت و هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌مان هه‌یه و بۆ گه‌نم رێژه‌ی باش بارانمان هه‌یه ساڵانه و كه‌مێك ترومپای ئاویش هه‌یه، ئه‌مساڵ باران دوانه‌كه‌وتوه، به‌ڵام رێژه‌كه‌ی وه‌ك پێویست نییه و په‌ڵه‌ی نه‌یاوه، ساڵی رابردوو له‌مكاته‌دا رێژه‌یه‌كی باش باریبوو، ئێستاش جوتیاران ده‌توانن چاوه‌ڕێی بارانی دووه‌م بكه‌ن و بۆ په‌ڵه‌ش پێویسته ئاو 15سم بچێته ژێر خاكه‌وه".