نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو سیستمی نوێی تاكسی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت، به‌مه‌ش ده‌تواندرێت كاری تاكسی رێك بخرێته‌وه و كۆنتڕۆڵ بكرێت.
سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وتووه:،"هه‌فته‌ی داهاتوو سیستمی نوێی تاكسی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه سوودی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه تاكسییه‌كان تۆمار و كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن و جیا ده‌كرێنه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شار، هه‌ر تاكسییهكیش له پارێزگایه‌ك ئیش بكات، ناتوانێ له پارێزگایه‌كی دیكه كار بكات".
وتیشی: "وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ رێكخستن و كۆنتڕۆڵكردنی ئیشوكاری تاكسییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، چونكه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه، رێگری له سه‌رپێچییه‌كان ده‌كرێت و تاكسی هه‌یه خه‌تی هه‌یه، ته‌نها له خه‌ت كار ده‌كات و ئه‌وانه‌ی ناوشاریش، به هه‌مان شێوه ته‌نها له ناوخۆ كار ده‌كه‌ن".
ڕه‌تیشیكرده‌وه، كه داوای گۆڕینی ره‌نگی تاكسییه‌كانیان كردبێت و باسی له‌وه كرد، ته‌نها ره‌نگی ئه‌و ئاڕمه‌ی له تاكسییه‌كان ده‌درێت، جیاوازه، ئه‌گه‌رنا ره‌نگه‌كان ناگۆڕێن.