كارەكانی حەوتەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان دەستیپێكرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئیدارەی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، بەچاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان كارەكانی حەوتەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە كەلار دەستیپێكردو لە رێوڕەسمی كردنەوەیدا ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسان ئامادەبون.
باسیشكراوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرجەم كەپرەكانی بەشداربوی فێستیڤاڵەكەی بەسەركردەوەو لەنزیكەوە بەرهەمەكانی بینی و هیوای سەركەوتنی بۆ بازرگانان و كاسبكاران خواست و جەختی لەوەشكردەوە بە گرنگییەوە لەم فێستیڤاڵە دەڕوانن و هەمیشە هاوكار و پشتیوان دەبێت بۆ بواژنەوەی ئابوری و كەرتی تایبەت لە ناوچەكەدا.
جێی ئاماژەیە فێستیڤاڵەكە بە بەشداری دەیان كۆمپانیاو براندو كارگەی ناوخۆیی و دەرەوە ئەنجامدەدرێت و لەگەڵ چالاكییەكانی بەبازاڕكردن چالاكی كلتوریی و هونەری لەخۆدەگرێت كە بڕیارە ماوەی 5 رۆژ بخایەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group