نه‌وا
دۆنالد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا ده‌مێننه‌وه و پارێزگاری له كێڵگه نه‌وتیه‌كان ده‌كه‌ن.
دۆنالد ترامپ له میانی دیداری له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌یامێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند،"هێزه‌كانمان له سوریا ده‌مێننه‌وه بۆ پارێزگاریكردن له نه‌وت".
راشیگه‌یاند،"كورده‌كان رازین به‌و دۆخه‌ی ئێستا و ئاگربه‌ست له باكوری سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت"، وتیشی: "من له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به باكوری سوریا تێده‌گه‌م".
له درێژه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند،"په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له 20 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 100 ملیار دۆلار گه‌شه پێده‌ده‌ین".
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له توركیا وتی،"توركیا ته‌نها 100 چه‌كداری داعشی ده‌ستگیركردوه".