نه‌وا
ده‌وڵه‌تی جیبۆتی له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا روبه‌ڕوی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی باران بارین بوه‌وه و حكومه‌تی وڵاته‌كه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش رایانگه‌یاند، بارانی دوو ساڵ له یه‌ك رۆژدا باریوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، كه ئه‌مڕۆ حكومه‌تی جیبۆتی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینه‌ی رۆژانی رابردو جیبۆتی گرتبوه‌وه، توشی زه‌ره‌ر و زیان بون.
جیبۆتی ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سور و به یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه داده‌نرێت كه زه‌حمه‌ته بتوانن روبه‌ڕوی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا ببنه‌وه و رۆژ له‌دوای رۆژیش ئاستی ئاوی ده‌ریاكه له‌به‌رده‌میاندا به‌رزده‌بێته‌وه.
هه‌ردوولاش هۆشداریان داوه، له‌گه‌ڵ زیادبونی رێژه‌ی باران بارین له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌وا ژماره‌ی زه‌ره‌رمه‌ندان له وڵاته‌كه‌دا زیاتر ده‌بێت.