نه‌وا
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران هه‌ڕه‌شه له جێگره‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی سوله‌یمانی بگرێت هه‌مان چاره‌نوسی ئه‌وی ده‌بێت".
برایان هوك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسماعیل ئاقانی فه‌رمانده‌ی نویی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كرد‌و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان رێچكه‌ی قاسم
سوله‌یمانیدا بڕوات، هه‌مان چاره‌نوسی ئه‌وی ده‌بێت.
له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا و له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس، برایان هوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، سه‌رۆك ترامپ زۆر رون و ئاشكرا بوه له چه‌ند ساڵی رابردودا، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وه‌ڵامی توند ده‌بێت له ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه نییه، ته‌نها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، پێموایه ئێستا رژێمی ئێران له‌وه تێگه‌یشتوه كه ناتوانێت روبه‌ڕوی ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه و له ده‌رئه‌نجامی كاره‌كانیشی رزگاری نابێت".
دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانی به‌غدا، تاران له دانانی جێگره‌وه‌ی به‌په‌له ئیسماعیل ئاقانییان كرده فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌ویش سویندی خوارد كه به هه‌مان رێچكه‌ی سوله‌یمانی كار بكات.