خۆپیشاندان لایەنگرانی سەدر لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

24/01/2020 عێراق


نەوا
لەسەر داوای موقتەدا سەدر، خۆپیشاندان لە دژی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستیپێكرد.
لە بەرەبانییەكی زوەوە هەزاران كەس لەبەغدا و شارەكانی دیكەی عێراقەوە رویان لە ناوچەی جادریە كردوە بۆ بەشداریی كردن لە خۆپیشاندانی ملیۆنی، كە چەند رۆژێكە موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر داوای ئەنجامدانی دەكات، دژی مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە خاكی عێراق.
بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوە رێكاری ئەمنی توند لە بەغدا گیراوەتەبەر و ژمارەیەك لە رێگا سەرەكییەكانی داخراون.
رۆژی پێنجی ئەم مانگە لە كاردانەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر حەشدی شەعبی و كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پەرلەمانی عێراق بە بێ بەشداری كورد و سونە بڕیاری دەركردنی هێزە بیانیەكانی پەسەند كرد.
هەر لەبەر رۆژشنایی ئەو بڕیارە رابەری رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی كردبوو بەمەبەستی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group