وەزیری ناوخۆ: ئەوانەی رێگرییان لە گواستنەوەی غاز كرد دەدرێنە دادگا

03/02/2020

نەوا
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، پۆلیسی نەوت و گاز راسپێردراوە بۆ پاراستنی كێڵگەی غاز لە گەرمیان.
وەزیری ناوخۆی حكومەت هەرێم لەبارەی كێشەی گازی شل قسەی بۆ رۆژنامەنوسان كرد، رایگەیاند، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، پۆلیسی نەوت و گاز راسپێردراوە كێڵگەی غازی گەرمیان و كارمەندانی كۆمپانیای گواستنەوەی غازى شل بپارێزن.
رێبەر ئەحمەد وتیشی "سەرپێچیكاران روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە و دەدرێنە دادگا". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group