نەوا
مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، دەڵێت، هەندێك كەس بەرژەوەندی كەسیی خۆیان پێش بەرژەوەندی وڵاتەكە خستووە، داواش دەكات كێشەكان بە توندو تیژی و یەكلایی نەكەنەوە
مەهدی كەربەلائی نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، لە وتاری نوێژی هەینییدا رایگەیاند، هەموان پێكەوە دەتوانن پێگەی ئابوری بەهێز و ژێرخانی ئابوری بنیاد بنێن، بەڵام هەندێ كەس بەرژەوەندی خۆیان پێش بەرژەوەندی گەلانی عێراق خستوە.
راشیگەیاند: كەسانی تێكدەر هێرش دەكەنە سەر دامەزراوەكانی حكومەت و لە رووەشەوە بە توندی ئیدانەی پەلاماردان و دەستدرێژی كردنە سەر كارمەندانی دەوڵەتی كرد.
نوێنەری سیستانی داواشیكرد، كێشەكان بەتوند و تیژی یەكلایی نەكەنەوە.