نه‌وا
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی سبه‌ی له‌ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نها به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌و رێگریان له‌حه‌وت هه‌زار كه‌س كردوه بۆئه‌وه‌ی خۆیان كاندید بكه‌ن.
برایان هۆك رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی سبه‌ی له‌ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت ته‌نها به‌ناو هه‌ڵبژاردنه، به‌بیانوی شیاونهبونهوه رێگری له حه‌وت هه‌زار كه‌س كراوه خۆیان كاندیدبكه‌ن.
برایان هۆك ئێرانی تۆمه‌تباركرد به‌تێكدانی ئاسایشی وڵاتان و وتی: "ئێران چه‌ك بۆ حوسیه‌كان ده‌نێرێت و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی گروپه‌كانه‌وه ئاسایش وڵاتان تێكبدات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌ره‌نگاری كرده‌وه خراپه‌كانی ئێران ده‌بینه‌وه‌و لهفشارهكانیشمان بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بین، راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی سزای به‌سه‌ر پێنج به‌رپرسی ئێرانی‌دا سه‌پاندووه كه رێگرییان له‌و كه‌سانه كردووه، ده‌یانویست ببن به كاندید له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته.