نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، گشت ئه‌و ده‌نگ و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه له كه‌ناڵه جیاجیاكان و سایته‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا 15ی نیسانی 2020.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاندوه، پێویسته له‌سه‌ر گشت میدیاكان پابه‌ند بن به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك پشت به‌ستن به هه‌واڵ و ده‌نگۆی پێشبینی كرا‌و.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، كه درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا ئێستا هیچ بڕیارێكی له‌سه‌ر نه‌دراوه و هه‌ر كاتێك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگاداری كردینه‌وه به پێویستی درێژكردنه‌وه یان درێژنه‌كردنه‌وه ئه‌و كاته بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.