"پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان عیراق و ئێران گۆڕدراوە بۆ ترانزێت و گواستنەوەی بازرگانی"

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حسێن حسێنی بەڕێوەبەری گشتیی نوسینگەی ترانزێت و گواستنەوەی ئێران سەبارەت بە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی گواستنەوەی وشكانی لەنێوان عیراق و ئێران رایگەیاندوە، پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەئاستی لێكتێگەیشتنەوە گۆڕدراوە بۆ رێككەوتننامەی فەرمی ترانزێت و گواستنەوەی بازرگانی ئەویش دوای هەوڵی وەزارەتی دەرەوەو باڵیۆزخانەی ئێران ئەنجامدراوەو رەوانەی پەرلەمانی ئێران دەكرێت بۆ بڕینی قۆناغە یاساییەكانی.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بە پێچەوانەی شێوازە نەریتییەكانی پێشو كە باری كەلوپەل لەسەر سنورەكان بەتاڵ دەكرایەوە، ئێستا رێككەوتنەكە رێگە بە بارهەڵگرەكانی هەردوو وڵات دەدات خاكی یەكتر بەكاربهێنن بۆ گواستنەوەی راستەوخۆی كەلوپەلەكان بۆ وڵاتانی سێیەم و كردنەوەی بازاڕی نوێ، هەروەها رێگەش خۆش دەكات بۆ بەكارهێنانی بەڵگەنامەو رێكارە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group