نه‌وا
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ناتوانن قسه بكه‌ن، به‌ڵام منداڵانیش پێداویستى خۆیان هه‌یه و هه‌روه‌ك رێگه‌ى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به چوارده‌وریانه‌وه، زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى خێزانیش ناتوانن له منداڵه‌كانیان تێبگه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دایك له زۆربه‌ى پێداویستییه‌كانى منداڵه‌كه‌ى تێده‌گات.
گۆڤارى "بونته"ى ئه‌ڵمانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ى منداڵان له‌دایكده‌بن، ده‌توانن هه‌سته‌كانى خۆیان ده‌ربڕن، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى وشه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌رێگه‌ى ئاماژه‌كانى ده‌موچاو و جه‌سته و ده‌نگ و جوڵه‌كانیان و زۆرجاریش هاواركردن له دیارترین ئاماژه‌كانن.
به‌دڵنیایه‌وه دایك و باوك به‌تایبه‌تى دایك له هه‌موو كه‌س له منداڵه‌كانیان باشتر تێده‌گه‌ن و هه‌ر له‌كاتى له‌دایكبونیانه‌وه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن خوێندنه‌وه بۆ جوڵه و هێما و ده‌نگه‌كانى منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن و چاودێرى هه‌ڵسوكه‌وت و كاردانه‌وه‌ى ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى له پێداویستییه‌كانیان تێبگه‌ن.
منداڵان ته‌نها له‌كاتى برسێتى و تینوێتى و ماندوێتى هه‌سته‌كانى خۆیان ده‌نابڕن، ته‌نانه‌ت كاتێك ئاره‌زوى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌سێك له‌گه‌ڵیاندا بمێنێته‌وه یاخود كه‌سێك بێت به لایانه‌وه هه‌سته‌كانیان ده‌رده‌بڕن، منداڵ به رێگه‌ى زۆر ساده ده‌یه‌وێت سه‌رنج به‌لاى خۆیدا رابكێشێت، ئه‌وه‌ش به‌پێى ته‌مه‌نى ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر ئاره‌زوى ئه‌وه‌ى كرد كه‌سێك له‌لاى بمێنێته‌وه ئه‌وا راسته‌وخۆ سه‌یرى ده‌كات، له قۆغێكى گه‌وره‌تردا ته‌نانه‌ت ده‌توانێت ده‌ستى بۆ كه‌سه‌كه درێژبكات به‌تایبه‌تى كاتێك ئه‌و كه‌سه قسه‌ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ى سه‌رنجى رابكێشێت و پێى بڵێت پێویستى به‌وه‌یه هه‌ستى پێبكات.
به‌پێى هه‌مان گۆڤار، ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌ستى به‌وه‌كرد پشتگوێده‌خرێت، ئه‌وا جه‌سته‌ى ده‌جوڵێنێت و ده‌نگى دیاریكراو ده‌رده‌كات، كه ئاماژه‌ن بۆ ناڕازیبون و ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پشتگوێخراوه.
كاتێك منداڵ هیلاك ده‌بێت ئاماژه‌ى ئاشكراى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانیت لێى تێبگه‌یت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى دروست شیكردنه‌وه‌ت بۆ ئاماژه‌كانى كرد و كاردانه‌وه‌ت له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو، ئه‌وكاته ده‌توانیت له‌كاتى گونجاو‌دا منداڵه‌كه‌ت بخه‌وێنیت و سیستمێكى خه‌وتن و خه‌به‌ربونه‌وه‌ی ته‌ندروستى بۆ دابنێیت.
نیشانه‌كانى هیلاكبونى منداڵ باوێشك و خوراندنى چاوه‌كان و گوێنه‌دانه به ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها سوربونه‌وه‌ى ده‌موچاو و جوڵه‌ى ته‌شه‌نوجاوى هێمان بۆئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت زۆر هیلاكه، بۆیه ئاماده‌كردنى جێگه‌ى خه‌وتنه‌كه‌ى و ئاماده‌كردنى بۆ خه‌وتن باشترین كاره بۆ رازیكردنى.
گۆڤاره ئه‌ڵمانییه‌كه ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، كاتێك منداڵه‌كه‌ت هه‌ست به برسێتى و تینوێتى ده‌كات هه‌ڵسوكه‌وتى ده‌گۆڕێت و ده‌ستده‌كات به جوڵه و ده‌ركردنى چه‌ندین جۆر ده‌نگ كه نیشانه‌ى ناڕه‌زایه‌تین، دواتر په‌نا بۆ گریان ده‌بات كاتێك هه‌ست به‌وه ده‌كات كاتى خواردنى رۆیشتوه و خواردنى نه‌دراوه‌تێ، هه‌روه‌ها له حاڵه‌تى هه‌ستكردن به نائارامى و ئیسراحه‌ت به‌هه‌مان شێوه په‌نا بۆ گریان ده‌بات و ئه‌وه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه پێویستى به‌وه‌یه دایبیه‌كه‌ى بگۆڕدرێت.
گریانى مندالأ له‌كاتى بونى ئازاردا جیاوازه، منداڵ كاتێك ئازارى ده‌بێت ده‌گرى و جوڵه و ئاماژه‌ى جیاوازى هه‌یه، له‌كاتى بونى ئازاردا په‌نا بۆ گریانى توندتر و هاوارى به‌رزتر ده‌بات، هه‌روه‌ها قاچه‌كانى گرژده‌كات به به‌رده‌وامى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له‌پى ده‌سته‌كانى توند داده‌خات و جوڵه به‌رده‌وامه‌كانى نیشانه‌ى ئه‌وه‌ن له‌ناوچه‌یه‌كى دیاریكراودا ئازارى هه‌یه و ده‌یه‌وێت خێرا یارمه‌تى بده‌یت.
به‌ناوبانگترین داواكارى منداڵ، كه دایكان و باوكانیش لێى ده‌ترسن، گریانه له‌پێناو راكێشانى سه‌رنجى كه‌سانى ده‌وروبه‌رى و ده‌ستیدرێژده‌كات بۆئه‌وه‌ى بیكه‌یته باوه‌ش و ئه‌وكاته‌ش هێورده‌بێته‌وه، له‌كاتى ئه‌و داواكاریه‌شیدا به‌رده‌وام جوڵه به ده‌ست و قاچه‌كانى ده‌كات.