نه‌وا
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) چه‌كدارانى داعش دوباره ئاگریان به‌ردایه‌وه زنجیره چیاكانى قه‌ره‌چوغى سه‌ربه پارێزگاى هه‌ولێر و ئاگره‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته ناو قه‌زاى مه‌خمور.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئاگر چه‌ندین كێڵگه‌ى كشتو‌كاڵى و پوش و پاوان له عیراق به‌تایبه‌تى ناوچه جێناكۆكه‌كان گرتوه‌ته‌وه، به‌پێى زانیاریه‌كانیش به‌شێك له‌و ئاگره به‌هۆى روداوى سروشتى و ته‌زوى كاره‌باوه‌یه و به‌شێكیشى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
له‌و نێوه‌نده‌دا سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه ئاگریان به‌رداوه‌ته پوش و پاوانى زنجیره چیاكانى قه‌ره‌چوغ و ئه‌وه‌ش دووه‌مجاره ئه‌و كاره بكه‌ن له هه‌مان ناوچه‌دا، به‌ڵام ئه‌مجاره ئاگره‌كه په‌ره‌یسه‌ندوه و گه‌یشتوه‌ته ناو چه‌ند گوندێكی سه‌ربه قه‌زاى مه‌خمور.
رۆژى سێشه‌ممه‌ش ئه‌و چه‌كدارانه به‌هه‌مان شێوه ئاگریان بهردابوه چیاكه و پانتاییه‌كى زۆری گه‌نم و جۆی جوتاران سوتا و ئاگره‌كه گه‌یشته چه‌ند گوندێك و هاووڵاتیانى ناوچه‌كه فریاى كه‌وتن و كوژاندیانه‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه بۆ چه‌ندینجار زه‌ویی جوتیارانی مه‌خمور و چه‌ند شوێنێكی دیكه، كه مه‌ترسی چه‌كدارانی داعشی له‌سه‌ره، ده‌سوتێندرێت و سه‌ره‌ڕای له‌ناوچونی به‌رهه‌مه‌كانیان، جوتیاران خۆیشیان روبه‌ڕوی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رزگار محه‌مه‌د قائیمقامی مه‌خمور له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وا-دا وتی "ئه‌و شوێنه‌ی ئاگری لێكهوتهوه به‌پێی راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رگریی شارستانی مه‌خمور به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بوه و له‌و ناوچه‌یه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقیه‌كان بۆشاییه‌ك هه‌یه، كه‌جێی داخه ئه‌وه دوو ساڵه زیاتره بۆته مۆڵگه‌ی داعش و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن و سودیان لێبینیوه و ده‌چنه ئه‌شكه‌وت و كه‌ند و دۆڵهكانهوه".
سه‌باره‌ت به پلانی پێشوه‌خته‌شیان بۆئه‌وه‌ی جوتیاران زه‌ره‌رمه‌ندنه‌بن، قائیمقامی مه‌خمور وتی "له رۆژی 27-4-2020 له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عیراق و نوێنه‌ری جوتیاران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كشتوكاڵ و پۆلیس و به‌رگریی شارستانی مه‌خمور كۆبوینه‌وه و هێزی عیراقی به‌ڵێنی دا له وه‌رزی دروێنه له‌و ناوچانه‌دا هاوكارمان بن".
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا گۆران دیبه‌گه‌یی پارێزه‌ری كه‌یسی جوتیارانی مه‌خمور وتی "ده‌زانین بارودۆخی هه‌رێم له روی دارایی و ئابورییه‌وه چۆنه و له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌رده‌وام به‌رپرسان ئاماژه به باشكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی قه‌راج و كه‌ندێناوه له قه‌زای مه‌خمور، كه به ته‌واوی كشتوكاڵین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه و ته‌واوی ناوچه جێناكۆكه‌كان مه‌ترسییان له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ندیشه‌وه پشتگوێخراون".
وتیشی "ئه‌و لایه‌نانه ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌ن و جێبه‌جێی ناكه‌ن، جوتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه تائێستا قه‌ره‌بوی ساڵی رابردو نه‌كراونه‌ته‌وه وا دوباره زه‌ویه‌كانیان سوتێنرا".