نه‌وا-لاڤه كورده
شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له قه‌زای ماوه‌تی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه كرایه ئامانج و سه‌رنشینه‌كانی شه‌هیدبون.
له‌وباره‌یه‌وه كامه‌ران حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "كاتژمێر 11:40 خوله‌كی شه‌وی رابردو فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا له گوندی سه‌فره بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ی كرد و به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رنشینی كوژران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌فره روخاوه و زیانیش به‌ر ماڵه‌كان كه‌وتوه.