نه‌وا
فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوری ئێران داوای كرد له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ هێزی پاسه‌وانی سنوری عێراق به شێوه‌ی هاوكات و هاوبه‌ش گه‌ڕان و پشكنین له دوو دیوی سنوری نێوانیان ئه‌نجام بده‌ن.
قاسم ره‌زایی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوری ئێران له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنوری شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنی كوژرانی سێ ئه‌ندامی پاسه‌وانی سنور رایگه‌یاند، گه‌ڕان و پشكنینی هاوبه‌ش و هاوكاتی هێزه‌كانیان و پاسه‌وانی سنور ده‌توانێت رێگری بكات له هه‌ر جۆره كرده‌وه‌ی توندوتیژی و هێرشی گروپه چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان.
رۆژی هه‌ینی پاسه‌وانی سنوری ئێران رایگه‌یاند، له كاتی گه‌ڕانی تیمێكیان له ناوچه‌یه‌كی سنوری سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت پێكدادان له نێوان ئه‌و هێزانه و گروپێكی چه‌كدار هاتوه‌ته ئاراوه و به هۆیه‌وه سێ ئه‌ندامیان كوژراون.
تا ئێستا هیچ گروپێكی چه‌كداری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رپرسیارێتی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌ی نه‌گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.