نه‌وا
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق هۆشدارى ده‌دات له شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ڤایرۆسى كۆرۆنا و ده‌ڵێت "دوركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌چونه شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و به‌كارهێنانى پاكژكه‌ره‌وه، تاكه رێگه‌ى خۆپاراستنن له ڤایرۆسه‌كه".
حه‌سه‌ن ته‌میمى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "دوركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌چونه شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و به‌كارهێنانى پاكژكه‌ره‌وه تاكه رێگه‌یه بۆ خۆپاراستن له توشبون به كۆرۆنا، به‌ڵام شه‌وى رابردو له‌كاتى گه‌ڕان به‌ناو به‌غدا بینیمان ژماره‌یه‌كى زۆر له فرۆشیاری ده‌ستگێڕ بڕوایان به ڤایرۆسه‌كه نییه و هیچ خۆپارێزییه‌ك به‌كارناهێنن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، دانیشتوانی ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كان زۆرترین حاڵه‌تی توشبونیان به كۆرۆنا تێدا تۆماركراوه، بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسه‌كه ده‌ترسێت، كه به‌ڕێوه‌یه.
وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق رونیشیكردوه‌ته‌وه، قه‌ده‌غه‌ى گشتگیرى هاتوچۆ به‌پێى گۆڕانكارییه نوێیه‌كان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، بڕیارى لیژنه‌ى باڵاش له‌و باره‌یه‌وه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى وڵات ده‌گرێته‌وه.