ماكرۆن دەستوەردانی توركیا لە لیبیا بە تاوانكاری ناودەبات

30/06/2020 جیهان

نەوا
سەرۆكی فەرەنسا باس لەوەدەكات توركیا بەردەوامە لە رەوانەكردنی گروپە توندڕەوە سوریەكان بۆ لیبیا و ئەو دەستوەردانەش بە كردەوەیەكی تاوانكاری ناودەبات.
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، "توركیا بەرپرسیارێتی تاوانكاری و مێژوویی لە ململانێكانی لیبیا دەكەوێتە ئەستۆ".
وتیشی: "سیاسەتی توركیا لە لیبیا سیاسەتێكی رەتكراوەیە، توركیا یەكەم وڵات و لایەنی دەرەكییە دەستتێوەردان لە كاروباری ناوخۆی لیبیا دەكات". 
باسی لەوەشكرد، توركیا بەردەوامە لە رەوانەكردنی چەكدارە توندڕەوە ئیسلامییەكانی سووریا بۆ لیبیا، لە كاتێكدا توركیا ئەندامی پەیمانی باكووری ئەتڵەسییە و دەبێت بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group