حكومه‌تی عیراق له‌ باره‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

07/07/2020 عێراق

نه‌وا
وتەبێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێت، گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانیان به‌ پێی ده‌ستور.
له‌پرێس كۆنفراسێكدا ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، دانوستانەكانی نێوان شاندەكانی حكومەتی ناوەند لەگەڵ حكومەتی هەرێم بەردەوامیی هەیە.
وتیشی، به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دانوستانانه‌ لە سەرجەم بوارەكاندا بەمەبەستی چارەسەركردنی تەواوی كێشەكانە له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی وڵات.
وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاند، لەئێستادا ژمارەیەك شاندی هەردو حكومەت بەردەوامن لە سەردانییەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و پێویستیان بە كاتێكی زۆره‌ بۆ دانوستانەكان.
له‌وای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك شاندی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ سه‌ردانی به‌غدایان كردووه‌ و گرنگترین ته‌وه‌ری گفتوگۆكانیش پرسی نه‌وت و وزه‌، داهاته‌كانی هه‌رێم و شایسته‌داراییه‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group