نەوا
لە پارێزگای ساكاریای تورکیا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له ته‌قینه‌وه‌که‌دا، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە له ناوچه‌ی شاخاوی شارۆچكه‌ی ئاداپازاری سەربە ساکاریا تەقینەوەیەک رویداوە و بە هۆیەوە سێ سەرباز کوژراون و شەش کەسی تریش برینداربوون.
لەوبارەوە چه‌تین ئۆكتای كاڵدرم، پارێزگاری ساكاریا له لێدوانێكیدا باسی لهوهكردوه، دوای ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌ی یارییه ئاگرینییهكانی هه‌نده‌ك له سێی ته‌مووزدا، به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ساكاریا، ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ئێره به تیمی شاره‌زا گواستراونه‌ته‌وه بۆ چاڵه به‌رده‌كانی ناوچه‌ی تاشكیسی لە شارۆچكه‌ی ئاداپازار و له میانی گواستنه‌وه‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه.
هەفتەی رابردوو بە هۆی تەقینەوەی کارگەیەکی دروستکردنی یاریی ئاگرین لە ساکاریا لانی کەم چوار کەس کوژران و بەدەیانی تر برینداربوون.