سەرۆكی فراكسیۆنێك: چارەنوسی حكومەتەكەی مستەفا كازمی-یش شكستهێنانە

14/07/2020 عێراق

نەوا
محەمەد خالیدی سەرۆكی فراكسیۆنی "بیارق الخیر" لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "چارەنوسی حكومەتەكەی مستەفا كازمی-یش هاوشێوەی هەموو حكومەتەكانی دیكە شكست دەبێت، چونكە رازی بووە بە پشك پشكێنە".
محەمەد خالیدی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، سەرجەم حكومەتەكانی عیراق شكستیانهێناوە بە حكومەتی ئێستای مستەفا كازمیشەوە، چونكە رازی بوە بە پشككاری و گوشارە سیاسییەكان لەسەری. سەرەڕای ئەوەی هیچ دنیابینی و پلانێكی نییە و داهاتیش كەمە.
هەروەها پێشتر محەمەد بەلداوی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی هاوپەیمانێتیی فەتح باسی لەوەكردبو، هاوپەیمانێتیەكەیان تێبینی لەسەر ئەدای حكومەت هەیە و داوای كردوە كازمی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند دۆسیەیەكی گرنگ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group