له‌سه‌ر ده‌مامك دوو كه‌س كوژران

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نه‌وا
به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێ له‌سه‌ر نه‌پۆشینی ده‌مامك پیاوێك به‌ چه‌قۆ كه‌سێكی كوشت و خۆیشی به‌ ته‌قه‌ی پۆلیس كوژرا.
پۆلیسی ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماركێتێك له‌ ناوچه‌ی لانسینگ له‌و ویلایه‌ته‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 77 ساڵ سه‌ركۆنه‌ی پیاوێكی تری كردووه‌ به‌ هۆی نه‌پۆشینی ده‌مامكه‌وه‌، ئه‌و پیاوه‌ی تر به‌ چه‌قۆ پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی كوشتووه‌.
باسی له‌وه‌شكردووه‌، بكوژه‌كه‌ دواتر به‌ ئۆتۆمبێل له‌ شوێنی تاوانه‌كه‌ هه‌ڵاتووه‌.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه‌، له‌ كاتێكدا پۆلیس له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا بووه‌، په‌لاماری پۆلیسی داوه‌ و پۆلیسیش ته‌قه‌ی كردووه‌ و كوشتویانه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group