نه‌وا
ئه‌بو عه‌لی به‌سڕی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگریی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ده‌ڵێت "ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید توركمانی خه‌لیفه‌ی نوێی داعش له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سوریا خۆی حه‌شارداوه".
ئه‌بو عه‌لی به‌سڕی بۆ رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی نیمچه فه‌رمیی عیراق ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه "له میانی مانگه‌كانی ئایار و حوه‌زیرانی رابردودا، هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنیان له ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا، به‌سڕه، به‌غدا، كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین، رومادی، هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجامداوه و 419 تیرۆریستی داعش و 409 داواكراویان ده‌ستگیركردوه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان به‌سه‌ر 61 بۆمب و 144 موشه‌كدا گرتوه".
وتوشیه‌تی "رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پلانی دانابو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی له حه‌شارگه‌كانی دوور له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چاودێری و به‌دواداچوونی هه‌واڵگریی بشارێته‌وه، به‌ڵام ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و به‌هۆیه‌وه توانای ئاماده‌كردنی بۆمبی چێنراو بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی لاواز بوو، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له راوه‌دونانی تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ی به یه‌كجاری ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه له عیراقدا بوونی نامێنێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌میانی قسه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندوه، ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید توركمانی ناسراو به (عه‌بدوڵڵا قه‌رداش) خه‌لیفه‌ی نوێی داعش، كه له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سوریا خۆی حه‌شارداوه، له‌ئێستادا هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه ده‌دات بۆئه‌وه‌ی هێرش له ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان، ده‌وروبه‌ری به‌غدا، به‌سڕه و كه‌ربه‌لا و وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌نجامبده‌ن. وتیشی "داعش له‌ئێستادا، له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات چالاكی له ئه‌وروپا، باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، باكوری ئه‌فریقا و وڵاتانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تیی جاران ئه‌نجامبدات".
به‌وته‌ی ئه‌بو عه‌لی به‌سڕی، له‌ئێستادا خه‌لیفه‌ی نوێی داعش به‌توندی روبه‌ڕوی به‌رهه‌ڵستی بوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌ناو لیژنه‌ی كۆمیسیۆن و سه‌ركردایه‌تی ریزی یه‌كه‌می سه‌ركردایه‌تی رێكخراوی داعش، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنی به‌ناو خه‌لیفه‌ی داعش، كه ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر ژیانی دروستكردوه و ته‌نانه‌ت خه‌ریكه دووبه‌ره‌كی له‌نێو چه‌كداره‌كانی ده‌وروبه‌ری دروستده‌بێت.
ده‌شڵێت "ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی داعش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه عه‌بدوڵڵا قه‌رداش ره‌چه‌ڵه‌كی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ هۆزی قوره‌یشی عه‌ره‌بی وه‌ك ئه‌ندامانی به‌ناو لیژنه‌ی كۆمیسیۆن و سه‌ركردایه‌تی ریزی یه‌كه‌می سه‌ركردایه‌تی رێكخراوه‌كه ده‌یانه‌وێت، چونكه ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید توركمانی پێشتر له‌لایه‌ن سه‌رده‌سته‌ی كوژراوی رێكخراوه‌كه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی وه‌ك خه‌لیفه‌ی نوێی رێكخراوه‌كه ده‌ستنیشانكراوه".
ئه‌بو عه‌لی به‌سڕی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه، كه داعش به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دایناوه، هه‌وڵی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی له عیراق، ناوچه‌كه و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ده‌دات بۆئه‌وه‌ی كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامبدات و ده‌شڵێت "تاوانبار ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید توركمانی ناسراو به (عه‌بدوڵڵا قه‌رداش) خه‌لیفه‌ی نوێی داعش، پلانی داناوه سود له سه‌رقاڵبوونی هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاتان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ وه‌ربگرێت به تایبه‌تیش، كه له‌ئێستادا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش وا بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ڤایرۆسه وه‌ك هیوایه‌ك وایه بۆ یارمه‌تیدانیان له شه‌ڕه‌كانیاندا".
له كۆتاییدا راشیگه‌یاندوه "داعش هه‌وڵده‌دات یاری له‌سه‌ر ململانێیه‌كانی وڵاتانی سوریا، لیبیا و باكوری ئه‌فریقا بكات و به ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكا هه‌نگاوبنێت".