نه‌وا
كۆی داهاتی عیراق له فرۆشتنی نه‌وت له مانگی رابردوودا زیاتر بووه له 3 ملیار دۆلار، به‌رمیلێك نه‌وتی به 41 دۆلار فرۆشتووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماره‌كانی فرۆش و داهاتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكرده‌وه، له‌مانگی ته‌موزدا 85 ملیۆن و 660 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، كه تێكڕا ده‌كاته نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 760 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، كۆی داهاتی فرۆشتنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ش 3 ملیار و 487 ملیۆن دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاشكراشیكردووه، تێكڕای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراو له مانگی ته‌موزدا 41 دۆلار بووه.
له‌و كاته‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بازاڕی نه‌وت زیانی به‌ركه‌وتووه و نرخه‌كان له‌دابه‌زیندا بوون، ئه‌مه یه‌كه‌م مانگه عیراق بایی زیاتر له 3 ملیار دۆلار نه‌وت بفرۆشێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردوودا عیراق پابه‌ندی رێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س بووه تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بۆ بازاڕه‌كان.