ئەلمۆنیتۆر: میسر و سعودیە و ئیمارات لە دژی توركیا هاوكاری كوردەكان دەكەن

04/08/2020 جیهان

نەوا
ماڵپەڕێكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، گرژیە هەرێمییەكان، كە توركیا لە لیبیا دروستی دەكات لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ ناوچەكانی دیكە و میسر و هاوپەیمانەكانی كێشەی مەترسیدار لەسەر سنورەكان بۆ توركیا دروستبكەن و پەیوەندی لەگەڵ كوردەكاندا بەهێز بكەن.
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردوە، بەهۆی ئەو گرژیانەی توركیا لە لیبیادا دروستیكردوە، میسر و هاوپەیمانەكانی ناچاردەكات لەبەرەی دیپلۆماسییەوە رێگری لە توركیا بكەن، بەتایبەتی لە سوریا و عیراقدا.
ئەوەشی رونكردوەتەوە، لەئێستادا مەترسی روبەڕوبونەوەی توركیا و میسر لە سرت-ی لیبیا وەستاوە، بەڵام گرژییەكان رێچكەیەكی نوێ‌ دەگرنەبەر و توركیا دەبێتە ئامانجی ستراتیژی كۆنترۆڵكردن.
ماڵپەڕە ئەمریكییەكە ئەوەشی رونكردوەتەوە، میحوەری "میسری-سعودی-ئیماراتی" كێشەی مەترسیدار بۆ ئەنقەرە دروستدەكەن ئەوەش لە رێگەی چونە ناو ناوچە ئاڵۆزەكان بە درێژایی سنورەكانی توركیا دەبێت، بەشێوەیەكی سەرەكییش لەرێگەی دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ كوردەكاندا ستراتیژەكە دادەڕێژرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group