عیراق..زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کران

06/08/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون.

 بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە 24 کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 47 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵاتەکە تۆمارکراون.
راشیگەیاندووە، هەر لەوماوەدا، دوو هەزار و 583 تووشبوو چاکبوونەوە و 67 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوە تائێستا 140 هەزار و 603 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیە 101 هەزار و 25 کەس چاکبونەتەوە و پێنج هەزار و 161 کەس گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group