نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشداری دایه ئه‌مریكا له باره‌ی هه‌ر هه‌نگاوێكی كرداری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌سه‌ر تاران و وتی، وه‌ڵامێكی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌بێت بۆ واشنتۆن.
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مریكا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی كردووه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێوده‌وڵه‌تیش ره‌تیكردۆته‌وه و جیا له‌وه واشنتۆن هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت، خۆی به‌رپرسه له ده‌ره‌نجامه‌كانی.
وتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ر هه‌نگاوێكی كرداری له وڵاته‌كه‌ی بگرێته‌به‌ر وه‌ڵامێكی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پێده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سه‌ر ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هه‌ر وڵات و دامه‌زراوه‌یه‌ك ئه‌و سزایانه پێشێل بكات ده‌خرێته لیستی سزاكانی واشنتۆنه‌وه.
جیا له ئێران، وڵاتانی تری به‌شدار له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێیان وایه به هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ناتوانێت داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر تاران بكات، كه له‌ئه‌نجامی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌ڵپه‌سێردرابوون.