عیراق.. 80 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

پێش 4 هەفتە عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، 80 كه‌سی تر له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و 724 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
هه‌ربه‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ سێ هه‌زار و 682 كه‌سی تر له‌ تووشبوان چاكبوونه‌ته‌وه‌.
تائێستا 327 هه‌زار و 580 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ 261 هه‌زار و 757 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌شت هه‌زار و 682 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group