وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: ئێرانمان لە 70 ملیار دۆلار بێبەش كرد

25/09/2020 جیهان

نەوا
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، چڕكردنەوەی فشارەكان و توندكردنەوەی سزاكان لەسەر تاران سەركەوتوو بووە و ئێران لە سامان و داهاتێك بە بڕی 70 ملیار دۆلار بێبەشكراوە.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە وتووێژێكی رادیۆییدا رایگەیاند، ئەو كاتەی دۆناڵد ترامپ هاتە سەر دەسەلات ئێران بەرەو بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی هەنگاوی دەنا، ئەمەش بۆ ئاسایشی رۆژهەلاتی ناوەڕاست، ئیسرائیل و ئەمریكا مایەی پەسەند كردن نەبوو.
وتیشی، سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی نزیكەی سێ ساڵی رابردوودا ئاراستەی رووداوەكانی گۆڕی و رێگەی لە دەسپێگەیشتنی ئێران بە سامان و تواناكانی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی گرت.
ساڵی 2018 ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كشایەوە و سزاكانی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندەوە و بەهۆیەوە ئابوری ئێران زیانی زۆری بەركەوت و بەهای دراوی نیشتمانییەكەی بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا دابەزی و هەناردەی نەوتەكەشی لە كەمترین ئاستدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group