نه‌وا
بڕیارە وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی دارایی تاوتوێی بڕیاری گۆڕینی لیستی موچە لە مانگی چوارەوە بۆ مانگی نۆ ده‌كات.
میدیای گۆڕان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكرده‌وه، رۆژی سێ شه‌ممه ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دارایی تاوتوێکردنی بڕیاری گۆڕینی لیستی موچەیە لە مانگی چوارەوە بۆ مانگی نۆ.
سەبارەت بە ناردنی پارەکەی بەغدا، ئەو سەرچاوەیە رونیکردەوە، تائێستا (320) ملیار دینارەکەی بەغدا نەگەیشتوەتە هەرێم و پێشبینی دەکەن سبەینێ پارەکە بگات، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەش، راستەوخۆ دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی نۆ دەکرێت.