نه‌وا
عه‌بدولئه‌میر میاحى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عیراق هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ى 30 هه‌زار تۆن زه‌یتى ماوه‌به‌سه‌رچو له كۆگاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانیدایه و پێویسته تهئكیدبكرێتهوه، كه به به‌روارى نوێوه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ناكرێت.
عه‌بدولئه‌میر میاحی له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، له‌ساڵى 2009ه‌وه به بڕیارى دادگا 30 هه‌زار تۆن زه‌یت له كۆگاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانیدان، له‌ئێستادا ئه‌و زه‌یته به‌سه‌رچوه، ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌ى وه‌زیره یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان پیشانده‌دات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاری داوه ئه‌و زه‌یته به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نى تایبه‌تمه‌ند، به كارگه‌ى پاكژكهرهوهى سه‌ربه وه‌زاره‌تى بازرگانى بفرۆشێت، كه بڕی 66 ملیار دینارى پێدراوه و یه‌ك تۆنى به 100 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێته‌وه، واته كۆى گشتى 3 ملیار دینار ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواش ده‌كات دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ى زه‌یته‌كه بۆ مه‌به‌ستى پاكژكه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنرێت و دوباره به‌روارى لێنادرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى له فۆرمى خۆراكدا به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت یاخود له بازاڕدا بفرۆشرێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكى گه‌وره‌یه.