نه‌وا
عه‌بد حسێن هینداوی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، 230 پارتی سیاسیی خۆیان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كان تۆماركردوه بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌ماندا بكه‌ن، كه بڕیاره له حوزه‌یرانی ساڵی داهاتودا ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌و راوێژكاره له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌نێو ئه‌و 230 پارته سیاسییه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، حزبی تازه دامه‌زراو هه‌یه.
وتیشی "دڵنیاین له‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌ركه‌كانی به‌باشترین شێوه جێبه‌جێبكات".
به‌وته‌ی عه‌بد حسێن هینداوی، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له واده‌ی دیاریكراودا، كه رۆژی 6ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوی بۆ دیاریكراوه.
یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عیراق داده‌نرێت، چونكه له ساڵی رابردوه‌وه به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر به‌شێك له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، له په‌رله‌ماندا ماوه‌ته‌وه و په‌سند نه‌كراوه.