نه‌وا
به‌شێك له به‌رپرس و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد له عیراق و هه‌رێمی كوردستان پیرۆزباییان له جۆ بایدن كرد، به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی بایدن هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكای برده‌وه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له تویته‌ره‌وه پیرۆزبایی خۆی ئاراسته كرد، ده‌ڵێت، "پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ده‌كه‌م، كه له بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقێكی باشتردا هاوڕێ و هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراوه."
سه‌رۆك كۆماری عێراق نوسیویه‌تی، "به‌و هیوایه‌ین كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان و به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكه‌ین."
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی جۆ بایدن و كامالا هاریس كرد، ده‌ڵێت "به ئومێدی درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگیی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان.. هاوبه‌شی و په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولامان زۆر گرنگه له پێناو سه‌قامگیریی و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه."
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بایدن كرد، له تویتێكدا بایدنی به "هاوڕێی دێرین و سیاسه‌توانی پڕئه‌زموون" وه‌سفكرد، هیواده‌خوازێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بایدن بتوانن په‌ره به په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان بده‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، سوپا و خه‌ڵكی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له تویته‌ره‌وه په‌یامی پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی جۆ بایدن كردووه و ده‌ڵێت "هاوڕێم جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، له ناخی دڵمه‌وه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ت لێده‌كه‌م، له ناخه‌وه هیواده‌خوازم و نزا ده‌كه‌م، كه جیهانی ئازاد له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی ئێوه ئاشتی و خۆشگوزارهنیی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت."