نەوا
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پێشنیار دەكات رۆژی 7ی ئازاری 1991 هاوكات لەگەڵ راپەڕینی شار و ئازادكردنی یەكەم پارێزگای كوردستان، بە "رۆژی سلێمانی" لە هەموو ساڵێكدا دیاریبكرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەكر لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی "سلێمانی شارێكە شایستەی ئەوەیە هەموو ساتێك بە خەمیەوە، بەدەمیەوە بین، لە هەموو تەمەن و زەمەن و شوێن و دۆخێكدا، یادی سەروەریەكانی بكەینەوە".
دەشڵێت "ئاماژە بە نوسراوی وەزیری رۆشنبیری و پشتیوانییەكانی لە پێشنیارەكەمان، وەك پارێزگای سلێمانی بەڕەسمی پێشنیازی پەسەندكردنی ئەوە دەخەینەبەردەم بەڕێز ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە ساڵی 1784ی زاینی وەك ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی لەلایەن بابانییەكانەوە جێگیربكرێت".
هەروەها هەڤاڵ ئەبوبەكر داوا دەكات، رۆژی 7ی ئازاری 1991 رۆژی راپەڕینی شاری سلێمانی و ئازادكردنی یەكەم پارێزگای كوردستان بە "رۆژی سلێمانی" لە هەموو ساڵێكدا دیاریبكرێت.