نەوا-
بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن، وڵاتەكەیان دەستیكردوەتەوە بە ناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا تاكو بەرگری زیاتر لەخۆی بكات بەرامبەر بە هێرشەكانی روسیا.
ئاژانسی ئەسۆشیەییتد پرێس لەزاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكاوە بڵاویكردوەتەوە، دوای هەفتەیەك لە دەركردنی فەرمانەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) بۆ راگرتنی ناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا، دوبارە ئەمریكا دەستیكردوەتەوە بە ناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا.
ئاماژەیان بەوەشداوە، لەو كاتەی جەنگی روسیا-ئۆكرانیا لەشوباتی 2022 دەستیپێكردوە تائێستا ئەمریكا بە بەهای 66 ملیار دۆلار چەك و تەقەمەنی پێشكەش بەو وڵاتە كردوە.