نەوا-
چین پەرە بەجۆرێكی نوێی شەمەندۆفێر دەدات بە تەكنەلۆژیایەكی نوێ كە خێراییەكی سەرسوڕهێنەری هەیە.
كۆمپانیای چینی CCRC پەردەی لەسەر مۆدێلێكی نوێی شەمەندۆفێری نەفەرهەڵگر بەناوی ماگلێڤ لادا هەڵدایەوە كە توانای گەیشتن بەخێرایی 600 كیلۆمەتری لەكاتژمێرێكدا هەیە، نمایشكردنەكەش لە دوانزەهەمین كۆنگرەی جیهانی هێڵی ئاسنینی خێرا پێشكەشكرا كە لە پەكین بەڕێوەچو.
شاو نان سەرۆكی ئەندازیاری كۆمپانیاكە بە ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی راگەیاندوە: هێشتا لە قۆناغی توێژینەوەی تەكنیكی پەرەپێدانی ئەم شەمەندۆفێرەدان هیوادارن لەماوەی 5 ساڵدا پڕۆژەكە بەدیبهێنن بەتایبەتی لەسەر ئەو هێڵانەی كە شارە گەورەكانی وەك پەكین، شەنگەهای، گوانگژۆ و ووهان بەیەكەوە دەبەستنەوە.
بە وتەی شارەزایانی كۆمپانیاكە شەمەندۆفێرە نوێیەكەی ماگلێڤ توانای گەیشتن بەخێراییەكی لە رادەبەدەری هەیە درێژیی بەشە سەرەكییەكەی 29.3 مەترەو پانییەكەی 3 مەترە، هەروەها لە ئالۆوی ئەلەمنیۆمی بەهێزو ریشاڵی كاربۆنی دروستكراوە كە وایكروە كێشی سوك بێت.