هالاند خەڵاتی كوڕی ئاڵتونی برد

3 رۆژ پێش ئێستا وەرزش

نەوا
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی وەك باشترین یاریزانی تازەپێگەیشتو، خەڵاتی كوڕی ئاڵتونی بۆ ساڵی 2020 بەدەستهێنا.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردوەتەوە، هالاند خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار تەمەن 21 ساڵ "گۆڵدن بۆی" بەدەستهێناوە و ئەوەش یەكەم نەرویجییە بتوانێت ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.
رونیشكراوەتەوە، هالاندی 20 ساڵ توانیویەتی بەسەر هەریەكە لە ركابەرەكانی "جادون سانشۆ" لە هەمان یانە و "ئەلۆنسۆ دێفێس" لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و "میسون گرینوود" هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد و "ئەنسۆ فاتی" هێرشبەری بەرشەلۆنە سەربكەوێت.
ئەو خەڵاتە دوای ئەوەدێت، هالاند لە وەرزی 2019 بۆ 2020 توانی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا 44 گۆڵ تۆماربكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group