پەرلەمانتارێك: هیچ گرەنتیەك نییە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی هەرێم و بەغدا

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا
یوسرا رەجەب ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "هیچ گرەنتیەك نییە بۆئەوەی هەرێمی كوردستان هەر رێككەوتنێك كە لەگەڵ بەغدا واژۆی دەكات، جێبەجێی بكات".
یوسرا رەجەب لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، حكومەتی هەرێم رادەستكردنی نەوت و داهاتی دەروازە سنورییەكانی هەرێم بە حكومەتی ناوەند دوادەخات، هیچ گرەنتیەكیش نییە بۆ ئەوەی ناوەڕۆكی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 پەسند بكات.
بەبۆچونی ئەو پەرلەمانتارە، پێویستە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە چاودێری بكرێت بۆئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێوەی پابەند بێت.
یوسرا رەجەب دوپاتیشدەكاتەوە، لە بارودۆخی ئێستادا حكومەتی هەرێم نایەوێت یەك بەرمیل نەوت و داهاتیش رادەستبكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group