عەممار حەكیم جوڵەیەك بەرەو كورد و سوننە دەستپێدەكات

25/11/2020 عێراق

نەوا
بەلیغ ئەبوكەلەل ئەندامی مەكتەبی سیاسیی رەوتی حیكمە پێشبینی دەكات لە هەڵبژاردنی داهاتودا هاوپەیمانێتییەكەیان 120 كورسی پەرلەمانی عیراق بەدەستدەهێنێت. دەشڵێت "رەوتەكەمان بۆ خستنەڕوی پرۆژەكەی، بەرەو كورد و سوننەكان جوڵەی كردوە".
بەلیغ ئەبوكەلەل لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەكردوە، حیكمە رەوتێكی شیعی نییە و نوسینگەیان لە سەرجەم پارێزگاكاندا هەیە، دوای هەڵبژاردنیش پێكهێنانی هاوپەیمانێتی تاقیكردوەتەوە، بەڵام سەركەوتو نەبوە.
باسی لەوەشكرد، عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتەكەیان دەچێتە ناوچە سوننی و كوردییەكان بۆ پێشكەشكردنی پرۆژە نیشتمانییەكەی، یاسای نوێی هەڵبژاردنەكانیش رێگە بە پەرلەمانتار نادات بچێتە كوتلەیەكی دیكە تا دوای پێكهێنانی حكومەت نەبێت، بۆیە هاوپەیمانێتی پێش هەڵبژاردنەكان دەبێت بكرێت.
هەروەها ئەو سەركردەیەی رەوتی حیكمە پێی وایە، كورد و سوننەكان پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیەكەیانەوە دەكەن و 120 كورسی بەدەستدەهێنن، بۆئەوەش لەگەڵ لایەنە سوننی و كوردیەكان دەستیان بە گفتوگۆ كردوە و گەیشتونەتە قۆناغی پێشكەوتو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group