فیفا ناوی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی جیهانی ئاشكراكرد

25/11/2020 وەرزش

نەوا
یەكێتیی تۆپی پێی جیهان ناوی یاریزانانی پاڵێوراوی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترینەكانی جیهان راگەیاند، زۆربەی ئەگەرەكان بەرەو ئەوەن لیڤاندۆڤسكی ببێتە باشترینی ساڵی 2020.
فیفا ناوی ناوی 10 یاریزانی تۆپی پێی پیاوانی ئاشكراكرد، كە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان (THE BEST) بۆ ساڵی 2020، كە بریتین لە "تیاگۆ ئەلكانتارا، كیڤن دیبرۆین، رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی، سادیۆ مانێ، كیلیان مباپێ، لیۆنێل مێسی، نێیمار داسیلڤا، سێرخیۆ رامۆس، محەمەد سەڵاح، ڤێرجیل ڤاندایك".
بڕیارە رۆژی 17ی مانگی داهاتوو فیفا براوەی خەڵاتەكە و ناوی باشترین یاریزانی ساڵی 2020 رابگەیەنێت، كە زۆرێك لە سەرچاوە و پسپۆڕانی وەرزشی پێشبینی دەكەن، رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی-ی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی بایرن میونخ خەڵاتەكە بباتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group