به‌رهه‌م ساڵح: پێویسته‌ متمانەی گەلانی عێراق بۆ هەڵبژاردن بگەڕێنرێتەوە

28/11/2020 عێراق

نه‌وا
لەمیانی دیدارێکی لەگەل دەستە سیاسییەکانی سەربە رەوتی سەدر، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، پێویستە متمانەی گەلانی عێراق بۆ هەڵبژاردن بگەڕێنرێتەوە.
لەراگەیەنراوێکدا، نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە لەمیانی دیدارێکی لەگەڵ دەستە سیاسییەکانی سەربە رەوتی سەدر بەسەرۆکایەتی د.نسار روبەیعی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، پێویستە متمانەی گەلانی عێراق بۆ هەڵبژاردن بگەڕێنرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەو دیدارەدا جگەلە پرسی هەڵبژاردنەکان، هاوکات بابەتەکانی دیکەی ئابوری، ئاسایشی و سیاسی تاوتوێکران.
هەروەها، جەخت لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی داهاتو کرایەوە و بەپێویست زانرا کە كار به‌ پێوەرەکانی دەستپاکی و رێگرتن لە ساختەکاری و یاریکردن بەدەنگەکان بکرێت بۆ گێڕانەوەی متمانەی خەڵک بۆ هەڵبژاردنەکان.
بەرهەم ساڵح پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و هاوکاریکردنی دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی گشتی بەپێویست زانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group