نه‌وا
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى 3 ملیۆن هاووڵاتى عێراقى روبه‌ڕوى برسێتى بونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌بونى بڕى پێویست خۆراكه‌وه و داواش ده‌كات هاوكارى ئه‌و خێزانانه بكرێت.
عه‌بدولره‌حمان میجاج نوێنه‌رى پرۆگرامى خۆراكى جیهانى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق به رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى وتوه: به‌پێى سیستمى چاودێریكردنى برسێتى جیهانى نزیكه‌ى 3 ملیۆن كه‌س له عێراق كێشه‌ى كه‌مى خۆراكیان هه‌یه، 731 هه‌زاریان ئه‌و ئاوارانه‌ن گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى عێراق تائێستاش ئابورییه‌كه پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت دابه‌زینى نرخى نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده كاریگه‌رى له‌سه‌ر بڕى ئه‌و خۆراكه هه‌بوه ده‌گاته عێراق، دواتریش دابه‌زینى نرخى دینارى به‌دواداهات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى.
نوێنه‌رى پرۆگرامى خۆراكى جیهانى باسى له‌وه‌شكردوه: زۆرینه‌ى خۆراكه سه‌ره‌كیه‌كان هاورده ده‌كرێن و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه نرخیان گران بوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاسایشى خۆراك له‌ئاستى خێزان دروستكردوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش به‌هۆى كۆرۆناوه خه‌ڵكانێكى زۆر پیشه و داهاتى رۆژانه‌یان له‌ده‌ستداوه، پێویسته حكومه‌ت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و هاوكارى و ماده سه‌ره‌كیه‌كان پێشكه‌ش بكات و نرخ كۆنترۆڵ بكات.