پەرلەمانتارێك: یاسا زۆر بەخێرایی بەسەر هەژاراندا جێبەجێ دەكرێت

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: یاسا زۆر بە خێرایی بەسەر هەژاراندا جێبەجێ دەكرێت و بەهەمو شێوەیەك رەتیدەكەنەوە زیادكردنی داهات لەسەر حسابی هاووڵاتیان بێت.
سودانی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەكردوە: ناكرێت چاكسازی ئابوریی تەنها لە رێگەی بەرزكردنەوەی دۆلارەوە بێت و زیادكردنی داهات لەسەر حسابی هاووڵاتیان بێت.
باسی لەوەشكردوە: چەندین جار داوامانكردوە كە دانەوەی قەرزی گرێبەستەكان دوابخرێت یاخود بەشێكی ببڕدرێت، خراپترین مەلەف لەدوای 2003ەوە نەگەڕانەوەی پارە دزەپێكراوەكانە.
ئەو پەرلەمانتارە هێمای بۆ ئەوەشكردوە: ئەوەی رێوشوێنەكانی حكومەت كاریان دەكاتە سەر خەڵكە ئاساییەكە و ئەوانەن داهاتیان سنوردارە، یاسا زۆر خێرا بەسەر هەژاراندا جێبەجێ دەكرێت، لەكاتێكدا زۆر بە ئاسانی قەرزی سەر كۆمپانیاكانی مۆبایل دەكرێت بە قیست.
جەختیلەوەشكردوەتەوە: ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی داناوە ئاگاداری بارودۆخی هاووڵاتیان نییە، بەئامانجگرتنی موچە هەڵەیەكی گەورەیە و هەموان رێكن لەسەر ئەوەی هەر لێبڕینێك رەتبكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group