رۆنالدۆ بووه‌ گۆڵكاری مێژوویی تۆپی پێ

21/01/2021 وەرزش

نه‌وا
دوابه‌دوای بردنه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا له‌ لایه‌ن یانه‌ی یۆڤانتۆس و تۆماركردنی گۆڵێك له‌و یاریه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی ببێته‌ باشترین گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتوس و گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ، به‌ پۆستێك له‌ ئینستاگرامه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناپۆلی به‌ 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕیوه‌ و نوسیویه‌تى، "زۆر دڵخۆشم به‌بردنه‌وه‌ی نازناوی چواره‌م له‌ ئیتاڵیا، ئێمه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ و ئه‌مه‌ ئه‌و یۆڤانتۆسه‌یه‌ كه‌ من خۆشم ده‌وێت، هه‌ربژین هاوڕێكانم".
له‌ یارییه‌كه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێكی تۆماركرد و بووه‌ خاوه‌نی 760 گۆڵ، به‌مه‌ش بووه‌ گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ و ریكۆردی جۆزێف پیكانی شكاند كه‌ خاوه‌نی 759 گۆڵ بوو.
دوای یارییه‌كه‌ رۆناڵدۆ قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و وتی، چیمه‌نی یاریگه‌كه‌ زۆر خراپ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی توانیمان ئه‌م نازناوه‌ ببه‌ینه‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group