ئێران.. رۆژانە 15 کەس کۆتایی بە ژیانیان دەهێنن

21/01/2021 جیهان

بەپێی ئامارەکانی پزیشکی دادوەری ئێران لەم ساڵدا بە شێوەی مامناوەند رۆژانە 15 کەس لەو وڵاتە خۆیان کوشتوە.
رۆژنامەی ئیعتمادی ئێران لە زاری بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی پزیسکی دادوەری ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا سێ هەزار و 589 کەس لەو وڵاتە خۆیان کوشتووە.
راشیگەیاندوە، لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوودا سێ هەزار و 444 کەس خۆیان کوشتبوو، بەم پێیەش لەمساڵدا بە رێژەی 4.2% ئامارەکانی خۆکوشتن لە ئێران بەرزبوەتەوە.
تەنها لە ماوەی نێوان ئەیلول و ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا لە ساری رامهۆرموزی باشوری ئێران 99 خوێندکار خۆیانکوشتبوو.
ماوەی چەند ساڵێکە ئاماری خۆکوشتن لە ئێران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و دوو ساڵیشە بە فەرمی حکومەت هیچ ئامارێکی لەو بارەوە بڵاونەکردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group