نه‌وا
نێد پرایس وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه: دان به‌خۆدا گرتنى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران تایبه‌ت به گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى سنورى هه‌یه.
نێد پرایس له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ئێران ناویه‌تى بۆ پێشێلكردنى به‌نده‌كانى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى و كۆت و به‌نده‌كان له‌سه‌ر چالاكیه ئهتۆمیهكانى، بوه‌ته ئاڵنگارییه‌كى به‌په‌له بۆ ئه‌مریكا.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: دان به‌خۆدا گرتنمان سنورى هه‌یه، به‌ڵام پێمانوایه سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه ڕوون و ئاشكرا بوو، باشترین رێگه بۆ مسۆگه‌ركردنى ئه‌وه‌ى ئێران چه‌كى ئه‌تۆمى به‌ده‌ستنه‌هێنێت، رێگه‌ى دبلۆماسییه.
پێشتریش ئیسماعیل به‌قائى باڵیۆزى ئێران له جنێف له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتبوى: پێویسته واشنتن هه‌نگاوێك بنێت به‌ره‌و رزگاركردنى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى، گه‌ڕانه‌وه و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى رێكه‌وتنه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌وه‌ى كشایه‌وه و پێویسته گره‌نتى ئه‌وه بكات جارێكى تر ناكشێته‌وه.